له هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ئه‌مساڵدا، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا بڕگه‌ی له‌به‌ركردنی جلی مه‌له‌وانی لێ ده‌رهات، له به‌رانبه‌ردا شتێكی تریان به كاندیده‌كان كرد، كه بووه جێی خۆشحاڵییان.
له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ساڵ كۆمه‌ڵێك یاسا و ڕێسای جیاوازی هه‌یه، كه باوترینیان تاقیكردنه‌وه‌ی جلی مه‌له‌وانییه له لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن جه‌سته‌یان ڕێك و جوانه و شایانی ناسناوه‌كه‌یه یان نا.
ئه‌مساڵ كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و بڕگه‌یه‌ی لێ ده‌رهات، له بری ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك قسه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له كاندیده‌كان كرا، تا خۆیان بناسێنن و شێوازی بیركردنه‌وه‌یان ڕوون بێت.
دوێنێ كه شاجوانی ساڵی 2019 هه‌ڵبژێردرا، 98 هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی شاجوانیی له ئه‌مه‌ریكا بوو، له‌ناو 52 كاندیددا، كچێكی ڕه‌شپێستی خه‌ڵكی نیویۆرك به ناوی "نیا فرانكلین" كه ته‌مه‌نی "25 ساڵ" بوو، هه‌ڵبژێردرا و بووه خاوه‌نی تاجه‌كه.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، نیا ده‌رچووی به‌شی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی نۆر‌ث كارۆلینایه، له‌وێ به‌شی مۆسیقای ته‌واو كردووه، تواناییه‌كی باشی له گۆرانیگوتنیش هه‌یه.
له دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك شاجوانی 2019ی ئه‌مه‌ریكا، به میدیاكانی گوت: "خۆشحاڵم به‌وه‌ی یه‌كه‌م شاجوانم به بێ له‌به‌ركردن و تاقیكردنه‌وه‌ی جلی مه‌له‌وانی هه‌ڵبژێردرێم، ئه‌مه وای لێ كردم ڕۆژانه بێ ترس نانێكی باش بخۆم و خه‌می تێكچوونی شێوه‌ی جه‌سته‌مم نه‌بێت".