چەند ڕێیەك بۆ لابردنی چەوری زیادەی مل و ژێر چەناگە

:: AM:11:07:11/09/2018 ‌
ئەگەر بڕێكی زۆر چەوری لە ژێر مل و چەناگەتدا كۆ بووەتەوە و نازانی چۆن چارەسەری بكەیت، ئەوا نیگەران مەبە بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە كۆتایی بە كۆبوونەوەی ئەو چەوریە بهێنە كە دەبێتە هۆی تێكدانی شێوازی سروشتی دەم و چاوت.

یەكەم: لەشت بە شێداری بهێڵەوە، خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ لەش، نابێت لە هەشت پەرداخ كەمتر بێت لە رۆژێكدا. كەمخواردنەوەی ئاو هۆكارێكە بۆ هەڵئاوسانی دەستەكان، ڕوو، پێیەكان، هەروەها شارەزایان دەڵێن خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو یارمەتی كردنەدەرەوەی شەكر و خوێ‌ و كحولی زیاد لە لەش دەدەن.

دووەم: چارەسەری هەستەوەری بكە، هەستەوەری خۆراك چەند جۆرێك نەخۆشی دەگرێتەوە، وەكو هەستەوەری ریخۆڵە، هەستیاری كە ئەم نەخۆشیانە دەبنە هۆی هەڵئاوسانی دەم و چاو مل، ئەم هەڵئاوسانەش بۆ ناتەندروستی سیستەمی هەرسی دەگەڕێتەوە.

سێیەم: شێوازی ژیانی دروست، شێوازی ژیانی دروست و گۆڕان لە خۆراكی رۆژانەدا دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی چەوری مل بدات، گرنگترین شت ئەوەیە كە سۆدیۆم  یان خۆێ‌ كەم بكرێتەوە لە خۆراكی رۆژانەدا، زیاتر میوە و سەوزە بخۆ، چونكە بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزایان تێدایە و لەگەڵ بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و ئاو، لەش ڕیشاڵی خۆراكی وەردەگرێت بۆ باشتركردنی كرداری هەرس و یارمەتی كردنە دەرەوەی چەوری و ئاوی زیادەی لەش دەدات .

چوارەم: وەرزشی ڕوومەت، ئەگەر بتەوێت ڕوومەتت باریك ببێتەوە، پێویستە ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدەیت، پەنجەگەورەت لە ژێر ئێسكی گوڵمەكانت دابنێ‌، بە سەری پەنجەت ئەو شوێنە بگرە كە گۆشتنە پاشان رایبكێشە و ماسوولكەكانی ڕوومەت توند بكە لە كاتی راكێشانەكەدا. رۆژی 20 جار ئەمە دووبارە بكەرەوە.

پێنجەم: راهێنانی مل، سەرەتا پێویستە مل و سەرت بەرز بكەیتەوە تا ئەو ئاستەی كە دەتوانیت دەمت كەمێك بە كراوەی بوەستێنە، بۆ ئەوەی ماسولكەكان زیاتر رابكێشرێن دوای 10 چركە سەرت بگەڕێنەوە شوێنی ئاسایی خۆی. ئەم راهێنانە توانایی توندكردنەوەی ماسوولكەكانی ملی هەیە و ڕێ لە كۆبوونەوەی چەوری ژێر مل دەگرێت، پێویستە رۆژی 10 جار دووبارە بكرێتەوە. 


وشە - ئاوات ئازاد