ملیۆنێرێكی به‌ریتانی به دوای ژنێكدا ده‌گه‌ڕێت كه بیكاته هاوژینی خۆی، كه ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێكی داواكراوی تێدا بێت، ئینجا ڕازی ده‌بێت و هه‌ڵیده‌بژێرێت.
بنجامین سلین "72 ساڵ"، له بنه‌ماڵه‌ی پاشا جۆرجی چواره‌می به‌ریتانیایه، ملیۆنێرێكی ناسراوه، ئێسته له‌ناو میدیاكاندا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به دوای ژنێكی باش و گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت بیكاته هاوژینی خۆی، كه ده‌بێت چه‌ند مه‌رجێكی تێدا بێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، مه‌رجه‌كان بریتین له:
_ ده‌بێت ته‌مه‌نی له نزیكه‌ی 35 ساڵ بێت.
_ بتوانێت چه‌ك به‌كار بهێنێت و فیشه‌ك بته‌قێنێت.
_ توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و فڕۆكه‌ی هه‌بێت.
_ نه‌زۆك نه‌بێت، بتوانێ منداڵ بخاته‌وه.
_ توانای ڕێكخستنی ناوماڵی هه‌بێت.
_ ماڵ پاك بكاته‌وه و گرنگی پێ بدات.
له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به سلیدیان گوت، ئه‌گه‌ر چه‌ند خزمه‌تكارێك بۆ خۆی بگرێت ده‌توانێ له پاككردنه‌وه‌ی ماڵ ڕزگاری بێت و نه‌یكاته خه‌م، به‌ڵام ئه‌و گوتی "من نامه‌وێت پاره با پاككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌م بده‌م".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتووه، كه ده‌یه‌وێ ته‌واوی داواكارییه‌كانی وه‌ك پێداویستی ژیان و پێداویستییه‌كانیشی وه‌ك پیاوێك له ژن له كه‌سێكدا به‌ده‌ست بێنێت، وه‌ك خۆی گوتی "دوو دانه به نرخی یه‌كێك".