خواردنی
بیبەری سەوزی تون بە خۆراكێكی سەرەكی دادەنرێت لە ئەمەریكایی باشوو و هیندا، ئەم بیبەرە تیژیەكی تایبەتی هەیە كە دەبێتە هۆی سورهەڵگەرانی پێستی دەم و چاو، بەڵام زۆر گرنگە لە خۆراكدا هەبێت. ئەم بیبەرە ئاگرینە زۆر سودی تەندروستی هەیە، لێرەدا باس لەگرنگترین سوودەكانی دەكەین.
یەكەم: لەش لە شێرپەنجە دەپارێزێت، بیبەری تیژ پڕە لە دژە ئۆكسید كە لەش دەپارێزێت لە زیانی ڕەگە ئازادەكان بەرگری سروشتی لەش زیاد دەكات و دژی نەخۆشی شێرپەنجە دەوەستێتەوە و كرداری پیربوون هێواش دەكاتەوە.
دووەم: تەندروستی هەرس، بیبەری توون پڕە لە ڕیشاڵی خۆراكی كە یارمەتی ریخۆڵەكان دەدات بە دروستی بمێنێتەوە و ڕیخۆڵە گەورە پاك دەكاتەوە، ڕیشاڵ گرنگە بۆ كردنەدەرەوەی پاشەڕۆ، بۆیە خواردنی بیبەر بۆ كرداری هەرس گرنگە.
سێیەم: تەندروستی چاو، ڤیتامین A یەكێكە لەو پێكهاتە خۆراكیانەی كە لە بیبەری تووندا هەیە، زۆر باشە بۆ ڕێگرتن لە خەوزڕان و بینایی بەهێز دەكات.
چوارەم: لەگەڵ هەوكردن شەڕ دەكات، نوێترین توێژینەوەی پزیشكی دووپاتی كردووەتەوە كە خواردنی بیبەری تیژ مەترسییەكانی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە و یارمەتی هێواشكردنەوەی گەشەی خانەی شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی پرۆستات دەدات.
پێنجەم: سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ئاسن، بیبەری تیژی سەوز سەرچاوەیەكی سروشتی ئاسنە. ئاسن یارمەتی بەرزكردنەوەی ئاستی هیمۆگلۆبین دەدات و ئۆكسجینێكی زۆر بۆ خانەكانی لەش پەیدا دەكات.
شەشەم: سەرچاوەیەكی باشی كانزایە، بیبەری تیژ چەندان كانزایی تێدایە وەكو مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم پێكهاتەیەكی سەرەكی خانە و شلەكانی لەشە كە یارمەتی كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ دەدەن، مەنگەنیز لە لایەن لەشەوە وەكو ئەنزیمێكی دژەئۆكسید بەكاردەهێنرێت.
حەوتەم: پێست باشتر دەكات، بیبەری تیژ بڕێكی زۆر ڤیتامین E تێدایە كە بەشێوەیەكی سروشتی چەوری پێست زیاد دەكات و دەبێتە هۆی باشتركرنی پێست و خۆراك پێدانی پێست.
هەشتەم: بەرگری لەش باشتر دەكات، بیبەری تیژ سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین C. ئەم ڤیتامینە بەرگری سروشتی لەش زیاد دەكات دژی نەخۆشییەكان.
نۆیەم: باری دەروونی باشتر دەكات، خۆراكی ناتەندروست كار لە باری دەروونی دەكات. بەڵام خواردنی بیبەری تیژ مێشك چالاك دەكاتەوە و باری دەروونی باشتر دەكات، لە دوای خواردنی بیبەری تیژ هەستی دڵخۆشی زیاتر دەبێت.
دەیەم: یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات، بیبەری تیژ چەوری زیاد لەپێوست دەسوتێنێت، ئەمەش هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی كێش و زیادكردنی میتابۆلیزمی لەش.