كچی ملیاردێرێكی هیندی، گرووپێك خزمه‌تكاری به كرێ گرت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی خه‌ریكی خوێندنه‌كه‌یه‌تی خزمه‌تی بكه‌ن و ئاگاداری بن، له هیچ شتێكی كه‌م نه‌بێت.
ملیاردێرێكی هیندی كه نه‌یویستووه ناوی له میدیاكان ئاشكرا بكات، گرووپێكی 12 كه‌سی خزمه‌تكاری بۆ كچه‌كه‌ی گرت، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندنی زانكۆیدا له هیچ شتێكی كه‌م نه‌بێت و به‌رده‌وام هاوكاری بكرێت.
ئه‌و كچه له زانكۆی سانت ئه‌نۆیزی سكۆتله‌ندا ده‌یخوێند، باوكی خانوویه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كڕیبوو، 12 خزمه‌تكاره‌كه‌ش به‌رده‌وام به دوایه‌وه بوون، كه له ناویاندا شۆفێر، چێشتلێنه‌ر، جلشۆر و هه‌موو شتێكی تری تێدا بوو.
ماوه‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی واده‌ی خوێندنی كچه‌كه، پیاوه‌كه له میدیاكان بڵاوی كرده‌وه كه خزمه‌تكاری پێویسته، ده‌بێت خاوه‌ن كه‌سایه‌تی باش بن، ئیشكه‌ر بن، هه‌روه‌ها كچه‌كه‌ی به‌یانیان زوو خه‌به‌ر بكه‌نه‌وه، شوێنه‌كانی پاك بكه‌نه‌وه، نانی له كاتی پێویست بۆ ئاماده بكه‌ن، پێداویستییه‌كانی به‌زووترین كات بۆ بكڕن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، مووچه‌ی خزمه‌تكاره‌كان گه‌یشتووته 30 هه‌زار پاوه‌ند بۆ هه‌ر ساڵێك، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.