كتێبخانه‌ی گشتیی ئاكرێ له نێوان ساڵانی 1963 بۆ 1964 دروست كراوه، نزیكه‌ی 20 هه‌زار كتێبی تێدایه كه هه‌ندێكیان زۆر كۆنن. په‌رتووكخانه‌كه خاوه‌نی ئه‌رشیڤێكی زانستیی گرنگه و له نۆ به‌ش پێك دێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی شوێن و بچووكی و كۆنیی شوێنه‌كه‌ی، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كتێبی له‌ناو گونیه هه‌ڵگیراون و نه‌خراونه‌ته ڕوو.
هه‌ڤاڵ جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتیی ئاكرێ، بۆ "وشه" گوتی، باڵهخانهكهمان زۆر كۆنه و له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه دروست كراوه و ته‌نیا دوو هۆڵ له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه به‌شێك له كتێبه‌كان له‌ناو گونیهدا هه‌ڵبگیرێن، چونكه جێ نییه لێی دابنرێت.
ئه‌و داوا ده‌كات یان باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌رتووكخانه‌كه دروست بكرێ، یان باڵه‌خانه كۆنه‌كه سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه و به‌رفراوان بكرێ.
شارۆكه‌ی ئاكرێ له فراوانبووندایه و به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره "پێویستی به دوو كتێبخانه‌یه، یه‌كێكیان له سه‌نته‌ر بێت و ئه‌وه‌یتریان له ده‌وروبه‌ری شار". ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه جێی كتێبخانه كۆنه‌كه زۆر باشه و ده‌كه‌وێته نێوان سێ تا چوار قوتابخانه كه زۆر جار قوتابییان سوود له‌و كتێبانه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام بچووكیی باڵه‌خانه و كۆنبوونی كێشه‌ی سه‌ره‌كییانه.
له به‌رانبه‌ردا هاوكات كاوه زوهێر به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیریی ئاكرێ، ئاشكرای كرد، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان پڕۆژه‌یه‌كی هه‌بوو له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی ئاكرێ كه كتێبخانه‌ی گشتیی ئاكرێ بهێنینه ناو هۆڵی كۆنفرانسی باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیریی ئاكرێ و به‌شێوه‌یه‌كی مودێرن و باش دروست بكرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی پێ باش نه‌بوو و ویستیان سه‌ربه‌خۆ بن و چاوه‌ڕێ بن باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێیان بۆ دروست بكرێ".
ساڵح زاهیر زێباری مامۆستایه‌كی شارۆكه‌ی ئاكرێیه كه زۆرجار سه‌ردانی ئه‌و كتێبخانه ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێبه كۆنانه‌ی ئه‌وێ ئاشنایه. زێباری باسی له بارودۆخی ناهه‌مواری كتێبخانه گشتیی ئاكرێ كرد و گوتی، "به‌داخه‌وه زۆر به كه‌می گرنگی به په‌رتووكخانه‌كان ده‌درێت، ئاكرێ نموونه‌یه‌كی دیار و ئاشكرای په‌راوێزخستنی كتێبخانه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و خوێندنی باڵا".
ئه‌و ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه ئه‌مه بارۆدوخی كتێبخانه‌یه‌ك بێت كه ناونیشانی هه‌زاران كتێب و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگی تێدایه و پێویسته له نامه‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرا و لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌كاریان بێنین و سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، بۆیه داوا له لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌و خۆڵه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر په‌رتووكه‌كان، لای بده‌ن و به كه‌مترین خزمه‌ت ده‌توانن ئه‌م په‌رتووكه گرنگانه له له‌ناوچوون بپارێزن".
به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه ددانی به‌وه‌دا نا كه قایمقامیه‌تی ئاكرێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیریی شاره‌كه پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ كتێبخانه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م خۆی پێی باش نه‌بووه كتێبخانه بۆ ئه‌وێ بگوازنه‌وه، چونكه جێیه‌كه زۆر بچووك بووه.
له لایه‌كی تره‌وه مازن به‌لۆ قایمقامی ئاكرێ، بۆ "وشه" باسی له پلانێكی نوێ كرد و گوتی، كتێبخانه به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ناو باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیریی ئاكرێ ده‌گوازنه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان باش ده‌بێت، ئینجا داوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی یان دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه ته‌نگژه‌ی ئابووری به‌ربینگی كوردستانی گرتووه و به گوته‌ی قایمقامی ئاكرێ، ناكرێ له‌و دۆخه‌دا كه هێشتا خه‌ڵك پێویستیان به ئاو و كاره‌با و بژێوییه، داوای باڵه‌خانه بكرێت.
ئاكرێ یه‌كێكه له كۆنترین شارۆكه‌كانی عێراق و سه‌ربه پارێزگای دهۆكه. به‌پێی ئاماری ساڵی 2009 ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 23 هه‌زار و 88 كه‌سه. هه‌ر له كۆنه‌وه ئاكرێ به مه‌ڵبه‌ندی زانستخواز و رۆشنبیران ناسراوه و تا كاتی راپه‌ڕین سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه، دوای راپه‌ڕین كه‌وتووه‌ته ژێر حوكمڕانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.