به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی كۆچیی مسوڵمانان و عیبریی یه‌هوودییه‌كان، شوێنكه‌وتووانی هه‌ردوو بیر‌و باوه‌ڕ یادییان كرده‌وه و ده‌ستیان به ئاهه‌نگه‌كانیان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، سه‌ره‌تای ساڵی نوێی كۆچیی 1440ی مسوڵمانانه، هاوكات سه‌ری ساڵی 5775ی عیبریی یه‌هوودییه‌كانه، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه شوێنكه‌وتووانی هه‌ردوو بیر و باوه‌ڕ به شێوازه جیاجیاكانی تایبه‌ت به خۆیان، یادی ئه‌م ڕۆژه‌یان كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی
سۆمه‌رییه بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌ن هه‌موو 30 ساڵ جارێك بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ڕوو ده‌دات، كه هه‌ردوو سه‌ری ساڵی كۆچی و عیبری بكه‌ونه یه‌ك ڕۆژه‌وه و پێكه‌وه یادیان بكرێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له ڕۆژمێرانی كۆچی و عیبری له‌سه‌ر سووڕانه‌وه‌ی مانگ وه‌ستاون نه‌ك خۆر، به‌ڵام ڕۆژمێری زایینی له‌سه‌ر سووڕانه‌وه‌ی خۆر به‌نده، جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ده‌ستپێكی ساڵه‌كانیان هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه سه‌ره‌تای ساڵی كۆچی و عیبری هێنده له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه و بكه‌ونه یه‌ك ڕۆژ.
تاكه جیاوازی له نێوان ڕۆژمێری كۆچی و عیبری ئه‌وه‌یه، ڕۆژمێری عیبری هه‌ر چوار ساڵ جارێك مانگێكی به ناوی مانگی ئادار لێ ده‌رده‌كه‌وێت، كه به وه‌رزه‌كانی ساڵه‌وه به‌نده، به‌ڵام ڕۆژمێری كۆچی گرنگی به وه‌رزه‌كانی ساڵ و سووڕانه‌وه‌ی خۆر نادات، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی ڕۆژه‌كانی به‌رده‌وام 355 یان 354 ڕۆژ له ساڵێكدا ده‌بێت.