ئەم پاڵەوانەتان لەبیرماوە.. ئەمجارە بەشێوەیەكی جیاواز دەگەڕێتەوە

:: PM:03:41:11/09/2018 ‌

هاڵك هۆگان پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازی ئازاد بڕیاریداوە ئەمجارە بەشێوەیەكی جیاواز بگەڕێتەوە نێو پاڵەوانیەتییەكانی زۆرانبازی (WWA) دوای ئەوەی چەند ساڵێك پێش ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ریكۆردێكی دەنگی دوورخرابووەوە كە چەند وشەیەكی رەگەزپەرستی بەكارهێنابوو.

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: هۆگانی تەمەن 65 ساڵ ئێستا ئامادەكاری دەكات لەگەڵ تیمی (NWO) سكۆت هاڵ و كیڤن ناش جارێكی تر بگەڕێتەوە نێو پاڵەوانیەتیی زۆرانبازی.

هۆگان پێیوایە بەیەكگرتنی لەگەڵ هەردوو پاڵەوانەكەی تر دووبارە دەتوانن ببنەوە پاڵەوانی پاڵەوانیەتیی زۆرانبازی (WWE) و سەرجەم پاڵەوانەكانی تر تێك بشكێنن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م