كۆمپانیای گووگڵ به‌نیازه له نوێترین كاری‌دا یه‌كێك له به‌هێزترین جۆری مۆبایل بخاته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی ئه‌و مۆبایله‌ی دروستی ده‌كه‌ین ركابه‌ری دنیا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری گووگڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، گووگڵ وه‌ك هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر ساڵانه مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز ده‌خاته بازاره‌وه، هه‌روه‌ها له نوێترین به‌رهه‌میش به‌نیازه یه‌كێك له به‌هێزترین جۆری مۆبایل دروست بكات كه بتوانێت ركابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كان بكات.
گووگڵ له‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، مۆبایله‌كه ناوی "Pixel 3 XL" ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڕیاروایه كه شاشه‌كه‌ی 6.70 ئینج بێت له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1440 به 2960 پیكسڵ، له‌گه‌ڵیدا ڕامی چوار گێگابایت و شه‌ش گێگابایتی بۆ داده‌نرێت كه ئه‌مه‌یش وای لێده‌كات خێراییه‌كی زۆری هه‌بێت و له‌كاتی ئیشپێكردندا جام نه‌بێت.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئنته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا.