كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی نوێترین ئۆتۆمبێلی له جۆری ئاڵتیمای به‌گۆڕانكاریه‌كی ته‌واوه‌وه نمایش كرد كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پێشبڕكێكان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی تری دنیادا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێل ده‌كات كه كۆمپانیای نیسان دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی نیسان له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلی ئاڵتیمای نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه زۆر جیاوازتره له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو و خه‌ڵكی و هه‌وادارانی تووشی شۆك كردووه.
كۆمپانیاكه كه‌مێك له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتوویه‌تی، نیسان ئاڵتیمای 2019 جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی تر خاوه‌ن هێزێكی زۆره كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 2.5 لیتر له‌گه‌ڵ هێزی 273 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه خاوه‌ن چوار تۆربۆیه و هه‌شت پستۆن و شه‌ش پستۆنیشی هه‌یه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه تا ئێسته‌یش له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچ نه‌گوتراوه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.