كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، هه‌وڵی داوه بیرۆكه‌ی ئۆتۆمبێلی فڕیو پێش بخات و له زووترین كاتدا بیخاته بازاڕه‌وه، بۆیه بڕیاریداوه له چوار ساڵی داهاتوودا ئۆتۆمبێله فڕیوه‌كه‌ی دروست بكات و وه‌ك ته‌كسی به‌كاری بهێنێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی تایبه‌ت به دروست كردنی ئۆتۆمبێل، كۆمپانیاكه كار له‌سه‌ر دروست كردنی ئۆتۆمبێلێكی فڕیو ده‌كرێت كه به‌نیازن له چوار ساڵی داهاتوودا بیخه‌نه بازاره‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ته‌كسییه فریوه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 200 میل له سه‌عاتێكدا كه ده‌كاته 320 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، هه‌روه‌ها ده‌توانێت به هه‌مان ئاستی خێرایی بفڕێت و به‌رز ببێته‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌رنشین تێیدا.
كۆمپانیاكه زیاتر گوتی، به‌نیازین ئه‌م ئۆتۆمبێله فڕیوه به‌سیسته‌مێكی كاره‌بایی به‌هێز دروست بكه‌ین كه بتوانێت به‌خێراییه‌كی زۆر و سه‌لامه‌تییه‌كی زۆر بتوانێت بفڕێت و به‌شێوازێكی سه‌لامه‌تی سه‌رنشینه‌كان بگوازێته‌وه له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر.