فیلمی "البدله" كه فیلمێكی عه‌ره‌بییه و گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رێكی دیاری میسری رۆڵی پاڵه‌وانێتیی تێدا ده‌گێڕێ، له مێژووی سینه‌مای عه‌ره‌بیدا زۆرترین داهاتی هه‌بووه كه ده‌گاته سه‌دان میلۆن جونه‌یهی میسری.
تامر حوسنی كه له بنچینه‌دا گۆرانیبێژه و دواتر وه‌ك ئه‌كته‌ر خۆی ده‌رخست، له فیلمی "البدله"دا رۆڵی پاڵه‌وانێتی ده‌بینێ. وه‌ك پێگه‌ی "
فه‌رفیش" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی به‌مدوایییه فیلمه‌كه ده‌ستی به وه‌شان كردووه، توانیویه‌تی زۆرترین داهات كۆ بكاته‌وه كه له مێژووی سینه‌مای عه‌ره‌بیدا وێنه‌ی نه‌بووه.
به‌پێچی سه‌رچاوه‌كان كه له‌باره‌ی ئه‌و فیلمه‌وه رایان گه‌یاندووه، تێچووه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته 250 هه‌زار جونه‌یهی میسری، كه‌چی به‌پێی "فه‌رفیش" له‌وه‌ته‌ی وه‌شانی له میسر و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی تر. داهاته‌كه‌ی له میسر گه‌یشتووه‌ته 50 ملیۆن و له وڵاتانی تریش گه‌یشتووه‌ته 180 ملیۆن جونه‌یهی میسری، تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه و داهاته‌كه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌كشێ. به‌و پێیه له مێژووی سینه‌مای عه‌ره‌بیدا، ئه‌و فیلمه له‌ڕووی داهاته‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه.
فیلمی "البدله" له پاڵه‌وانێتیی تامر حوسنییه و ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری ناوداری عه‌ره‌بیش رۆڵی تێدا ده‌گێڕن، له‌ناویاندا ئه‌كره‌م حوسنی، ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز و محه‌مه‌د سه‌روه‌ت، له ده‌رهێنانی ماندۆ ئه‌لعه‌دله و سیناریۆی ئه‌یمه‌ن به‌هجه‌ت قه‌مه‌ڕه، له به‌رهه‌مهێنانی وه‌لید مه‌نسوور و حیسان حوسنییه.
تامر حوسنی عه‌باس فه‌رغه‌لی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری گۆرانیی میسرییه و هاوكات ئه‌كته‌ریشه، له ساڵی 1977دا له قاهیره له دایك بووه و كوڕی گۆرانیبێژی دیار حوسنی عه‌باس فه‌رغه‌لییه. كۆلیجی راگه‌یاندنی ته‌واو كردووه و پاشان په‌یمانگه‌ی باڵای موزیكی ته‌واو كردووه. له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت و چه‌ند گۆرانییه‌كیشی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له ساڵی 2002دا بوو كه له‌گه‌ڵ خاتوونه گۆرانیبێژ شیرین عه‌بدولوه‌هاب بڵاویان كرده‌وه. تا ئێسته حه‌وت ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی بواری سینه‌مایه و له چه‌ند فیلمێكدا به‌شداریی كردووه.