میدیاكانى نه‌مسا ئاشكراى ده‌كه‌ن، به‌یانى دوێنێ له ئه‌نكه‌ره رۆژنامه‌نووسێكى نه‌مسایى له‌لایه‌ن پۆلیسى توركیاوه به تۆمه‌تى پێوه‌ندى به‌و رێكخراوانه گیراوه كه توركیا به تیرۆریستیان ده‌زانێ.
پێگه‌ى
سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌یانى دوێنێ پۆلیسى توركیا له ئه‌نكه‌ره "ماكس زیرینگاست"یان له شوقه‌كه‌ى خۆى گرتووه كه رۆژنامه‌نووس و چالاكێكى نه‌مسایییه.
سكاى نیوز ئاماژه‌ى بۆ چه‌ند هه‌واڵێك كردووه كه له میدیاكانى نه‌مسا له‌باره‌ى گرتنى رۆژنامه‌نووسه‌كه بڵاو كراونه‌ته‌وه، له‌وانه پێگه‌ى "رى: فۆلت" كه رۆژنامه‌نووسه گیراوه‌كه تێیدا كار ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى پێگه نه‌مسایییه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ماكس ساڵانێكى زۆره له توركیا ده‌ژیت و پێگه‌كه وێڕاى ئه‌وه‌ى داواى ئازادبوونى رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ى ده‌كات، ده‌ڵێ "بڕوامان وایه به‌تۆمه‌تى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان گیرابێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوى رێكخراوه‌كه‌ى نه‌بردووه، به‌ڵام دووپاتى ئه‌وه‌ى كردووه‌ته‌وه كه ماكس كه‌سێكى چه‌پڕه‌وه و داكۆكى له ئازادى و دیموكراسى ده‌كات.
به‌رپرسانى توركیا ره‌تیان كردووه‌ته‌وه لێدوان له‌سه‌ر گرتنى رۆژنامه‌نووسه‌كه بده‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا له راگه‌یانراوێكى كورت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌یانى دوێنێ سێشه‌م هاووڵاتییه‌كى نه‌مسایى له‌لایه‌ن توركیاوه گیراوه.
توركیا چه‌ندان رێكخراوى به ئیسلامى توندڕه‌و و چه‌په‌وه خستووه‌ته لیستى تیرۆره‌وه، له دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مووزى ساڵى 2016 له توركیا، به هه‌زاران كه‌س به تۆمه‌تى پێوه‌ندى به‌م رێكخراوانه گیراون كه هه‌ندێكیان بیانین.