یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی پلانی داڕشتووە لە داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ تیمۆ ڤێرنەری هێشبەری یانەی لایبزیگ و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بكات.
ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: كارگێڕی یانەی یۆڤێنتۆس نیازی هەیە ڤێرنەری هێرشبەری بەتوانای یانەی لایپزیگ و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بباتە ریزی یانەكەیەوە، بۆ شوێنی ماریۆ مانزۆكیچی هێرشبەری كڕواتی كە گرێبەستەكەی لەگەڵیدا لە هاوینی 2020 كۆتایی دێت.
رەنگە مانزۆكیچ ئەم وەرزە دوایین وەرزی یاریكردنی بێت لە ریزی یانەی یۆڤێنتۆس بەهۆی گەورەبوونی تەمەنییەوە كە 32 ساڵە، یانەكەی شاری تۆرینۆش پلانی داڕشتووە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بیخاتە بازاڕی فرۆشتنی یاریزانانەوە بۆ ئەوەی بەپارەكەی گرێبەستی ڤێرنەر تەواو بكات.