رۆناڵدۆ دەیەوێ گورز لە یانەی بەرشەلۆنە بووەشێنێ

:: AM:11:19:12/09/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دەیەوێ كار لەسەر ئەوە بكات ئامۆژگارییەك پێشكەش بە پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی فڕەنسی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بكات سەبارەت بە چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان پۆگبا نزیكە لە زستانی داهاتوو ریزی یانەی مانچستەر یونایتد جێبێڵێ و روو لەیەكێك لەو دوو یانەیە بكات كە داواكارییان پێشكەش كردووە ئەوانیش برێتین لە یانەی یۆڤێنتۆس و بەرشەلۆنە.

رۆژنامەی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد:رۆناڵدۆ هەوڵی رازیكردنی پۆگبا دەدات بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە ریزی یانەی یۆڤێنتۆس، چونكە گەڕانەوەی ئەم ئەستێرەیە دەبێتە هێزێكی تر بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان ئەویش بەدەستهێنانی ناسناوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپایە.

لای خۆشیانەوە یانەی بەرشەلۆنە بەسەركردایەتی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەر و لیۆنێل میسی كاپتن و ئەستێرەی یەكەمی یانەكە ئەوانیش پێیانوایە بە هاتنی ئەستێرە فڕەنسییەكە زیاتر نزیك دەبنەوە لە بەدەستهێنانی ناسناوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.

جێی باسە رۆناڵدۆ هاوینی رابردوو بە گرێبەستێك كە بەهاكەی 112 ملیۆن یۆرۆ بوو لە یانەی ریال مەدرید پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە كرد، پۆگباش پێشتر لە ریزی یانە ئیتاڵییەكە یاری كردبوو بەر لەوەی لە هاوینی 2016 بگەڕێتەوە ریزی یانەی مانچستەر یونایتد.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م