له ناو كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری ناسراوی وڵاتانی دنیا، له فێستیڤاڵێكی له‌نده‌ندا ڕوویا مۆرسه‌لی له ڕیزی باشترینه‌كان دانراوه كه به‌شداری له فیلمێكی سه‌ركه‌وتوودا كردووه.
كچه ئه‌كته‌ر و سیناریستێكی كورد، ڕوویا مۆرسه‌لی به‌هۆی كاركردن و به‌شداریكردنی وه‌ك پاڵه‌وانی فیلمی "سبه‌ی دادێ"، توانی وه‌ك یه‌كێك له باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی ناو فێستیڤاڵێكی له‌نده‌ن دیاری بكرێت.
ئه‌و فیلمه له ده‌رهێنانی دانی دارینی ئه‌كته‌ری كورده كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕوویا تێیدا وه‌ك باشترین بناسێنرێت، له‌مباره‌یه‌شه‌وه به "وشه"ی گوت: "خۆشحاڵم كه بتوانم له‌و پێشبڕكێیه ده‌رچم و نازناوی باشترین له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه هه‌ڵبژێراوه‌دا به‌ده‌ست بهێنم".
زیاتر گوتی: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناسناوه‌كه‌ش به‌ده‌ست نه‌هێنم، هه‌ر خۆم به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانم، چونكه توانیومه بێمه ناو لیستێكه‌وه كه باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی تێدا هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش جێی شانازییه بۆم".
"ڕوویا مۆرسه‌لی" ئه‌كته‌ر، مۆدێل و سیناریستی ئێرانییه، له نوێترین كاری‌دا به‌شداری فیلمی "روزی دادی"ی "دانی دارین"ی ده‌رهێنه‌ری كوردی كردووه كه ڕوویا له‌و فیلمه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت.
ڕوویا له حوزه‌یرانی ساڵی 1986 له ئێران له دایك بووه، له ساڵی 2008 چووه‌ته به‌ریتانیا و له‌وێ نیشته‌جێ بووه، وه‌ك مۆدێل، ئه‌كته‌ر و سیناریست خۆی پێ گه‌یاندووه، زۆرینه‌ی كاره‌كانیشی له‌پێناو پێگه‌یاندنی ژن بووه و هه‌وڵی داوه وا له ژنان بكات متمانه‌یان به خۆیان بێت و خه‌ونه‌كانیان به‌دی بێنن.