خەلیفی: تەنیا یەك یانە ركابەری ئێمەیە لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا

:: AM:11:46:12/09/2018 ‌

ناسڕ خەلیفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی رایگەیاند كە ئەمساڵ هەموو ئامانجیان بەدەستهێنانی ناسناوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەبێت و بۆ ئەمەش تەنیا یانەیەك بە ركابەری خۆیان دەزانن.

خەلیفی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (كۆریری دیلۆ سپۆڕت)ی ئیتاڵی رایگەیاند: لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، تەنیا یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بە ركابەری خۆمان دەزانین بۆ بەدەستهێنانی جامی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.

رۆناڵدۆ لەم هاوینەدا دوای 9 ساڵ یاریكردن لە ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بە بەهای 112 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە كرد.

یانەی پاریس سان جێرمان لە وەرزی ئەمساڵی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە كۆمەڵەی سێیەم یاریی دەكات لەتەك یانەكانی لێڤەرپوولی ئینگلیزی، ناپۆلی ئیتاڵی و رێد ستاری سڕبی.

لەبەرامبەریشدا یانەی یۆڤێنتۆس لە كۆمەڵەی هەشتەم لەگەڵ یانەكانی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، ڤالێنسیای ئیسپانی و یۆنگ بۆیزی سویسڕی یاری دەكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م