له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد.
له سنووری پارێزگای دهۆك، وه‌ك هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستان ئه‌م بانگه‌شه‌یه ده‌ستی پێ كردووه، كاندیدان به بڵاوكردنه‌وه و هه‌ڵواسینی وێنه و پۆسته‌ری تایبه‌ت به ژماره‌ی كاندیدی و لیسته‌كه‌یان، شه‌قامه‌كانی ناوچه‌كه‌یان پڕ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی له دهۆك بینراوه و بووه‌ته جێی شانازی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان به‌وپه‌ڕی یه‌كسانی و دوور له جیاوازییه‌وه وێنه‌كانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك سه‌رپێچی یاسایی ناكات و خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا زاڵ ناكات.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، رۆژی 11ی ئه‌م مانگه تا سه‌عات هه‌شتی به‌یانی رۆژی 28ی مانگ، واته 48 سه‌عات پێش هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی، بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان كرد.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری