ئاژانسه‌كانى دنیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هه‌فته‌ى داهاتوو گێژهڵووكهیهكى خۆر به‌ر به‌رگه‌ى هه‌واى زه‌وى ده‌كه‌وێت و زیانى بۆ پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنى و په‌خشى كه‌ناڵه‌كان ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بۆشایییهكى گه‌وره له خۆر دروست بووه، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى شه‌به‌نگى جه‌مسه‌ره‌كان، كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاى باكور و به‌ریتانیا ده‌بێت.
شه‌به‌نگى رۆژ وه‌ك تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ره‌نگه‌كان له هه‌ردوو جه‌مسه‌رى باكور و باشوورى گۆى زه‌وى ده‌رده‌كه‌وێت و خۆشى ده‌خاته دڵى بینه‌ره‌كانى.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان پێشبینییان كردووه، له‌وانه‌یه رۆژى سێشه‌مى داهاتوو گێژهڵووكهیهكى خۆر روو بدات و كاریگه‌رى به‌سه‌ر سیسته‌مى"GPS" ، ئاماژه‌كانى بێته‌ل و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان و په‌خشى كه‌ناڵه‌كان هه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌دوور نازانرێ جووڵه‌ى فڕۆكهوانیش نیگه‌ران بكات.
ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ وێستگه و به‌رگه هه‌واڵه له به‌ریتانیا گوتوویه‌تى، ئاستى ئه‌م گێژه‌ڵووكه‌یه له جۆرى G2 ده‌بێت و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاشتى چواره‌م و پێنج، به ئاستێكى مامناوه‌ندى داده‌نرێت.
ده‌سته‌كه ده‌ڵێ "پێشبینى ده‌كه‌ین تا ئاستێكى زۆر گێژهڵووهكهیهكى ئاسایى و ساده بێت".