مۆبایلی نوێی نۆكیا پێنج كامێرای هەیە

:: PM:12:22:12/09/2018 ‌
ماڵپەڕ و میدیاكانی تایبەت بە بواری تەكنەلۆجیا هێما بۆ ئەوە دەكەن، كۆمپانیای ئێچ ئێم دی گلۆبالی خاوەنی ناونیشانی بازرگانی نۆكیا، خەریكی بەرهەمهێنانی مۆبایلێكە كە لە دەرەوەی خەیاڵ و بیركردنەوەیە، چونكە بە پێنج كامێراوە دەخرێتە بازاڕ كە تایبەتمەندی و كوالێتی زۆر ناوازەی هەیە.

وێنەی ئەو مۆبایلە لە میدیاكانی تەكنەلۆجیا بڵاو كراوەتەوە، كە پێنج هاوێنەی كامێرا لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەكە بوونی هەیە و بە تەكنیكی Zeissە و فلاشەكەیشی قەبارەی گەورەیە و لە جۆری ئێل ئی دییە.

زانیارییە دزەپێكراوەكان لە كۆمپانیاكە باس لەوە دەكەن، كە ئەو كامێرایە كوالێتییەكەی 40 مێگاپێكسل دەبێ، كامێرای پێشەوەیشی دوو هاوێنەی دەبێ و رووخسار دەناسێتەوە، هاوشێوەی مۆبایلەكانی ئەپڵ و سامسۆنگ، جیا لەوەیش مۆبایلەكە دەتوانێ لەگەڵ نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێتیش پێوەست ببێت.

بڕیارە ئەم مۆبایلە نوێیەی نۆكیا لە كۆتایی ئەمساڵ بە نرخی 800 دۆلاری ئەمەریكی بكەوێتە بازاڕەكانەوە، خەڵكێكی زۆریش سەرسامن بەو تایبەتمەندییانەی نۆكیا و دووپات لەوە دەكەنەوە كە بە تاسەوە چاوەڕوانی خستنە بازاڕی مۆبایلەكەن.






وشە - باز ئه‌حمه‌د