ئێران له‌ ئه‌مباركردنى نه‌وت په‌نا بۆ فێڵێكى كۆن ده‌بات

به‌ر له‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران بسه‌پێنرێت، ئێران په‌ناى بردووه‌ته‌ به‌ر فێڵێكى كۆن و نه‌وتى خۆى له‌ كه‌شتییه‌گه‌له‌كانى كه‌نداو ئه‌مبار ده‌كات.

 پێگه‌ى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ هه‌واڵێكدا ئاشكراى ده‌كات، ئێران له‌ ماوه‌ى رابردوودا په‌ناى بردووه‌ته‌ به‌ر كه‌شتییه‌گه‌له‌كانى له‌ كه‌نداو، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى خاوى تێدا ئه‌مبار بكات.

 پێگه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌، ئاماژه‌ بۆ زانیارییه‌كانى ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى بردووه‌، كه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ى ئێران ده‌ست كه‌وتووه‌ و گوتوویه‌تى له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوودا پێنج كه‌شتى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌ نزیك كه‌ناره‌كانى ئێران له‌ كه‌نداوى عه‌ره‌بى نه‌وتیان تێدا ئه‌مبار كراوه‌.

ئاژانسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌م بڕه‌ نه‌وته‌ ته‌نیا به‌كه‌ڵك چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دێت و پێشتریش ئێران له‌ نێوان ساڵانى 2012 تا 2014 ئه‌م رێیه‌ى تاقى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ناو كه‌شتییه‌كانى ده‌ریا نه‌وتى هه‌ڵگرتووه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ له‌ مانگى رابردوو سه‌رجه‌مى كڕیاره‌كانى فڕه‌نسا ئاستى كڕینى نه‌وتى ئێرانییان دابه‌زاندووه‌، له‌وانه‌ فڕه‌نسا و كۆریاى باشوور.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ مانگى تشرینى دووه‌م/ نوڤێمبه‌رى  داهاتوو ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى تر به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان سزاكان تایبه‌ت ده‌بن به‌ كه‌رتى وزه‌ى ئێران.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل


PM:01:35:12/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 901 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌