كەمی ڤیتامین A ی چی لە مرۆڤ دەكات؟

:: PM:01:38:12/09/2018 ‌
ڤیتامین A گرنگە بۆ باش نووستن و گەنجكردنەوەی پێست، بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری، پێكهاتەیەكی خۆراكی گرنگە بۆ سیستەمی هەرس، زۆر نیشانە هەن، بەهۆی كەمبوونی ئەم ڤیتامینە لە جەستە دەردەكەون و كێشەی تەندروستیمان بۆ دروست دەكەن، پێویستە وریا بن و بەردەوام ئەو خۆراكانە بخۆن كە بڕێكی باشی ئەمجۆرە ڤیتامینەی تێدایە.

زۆر خۆراك هەن دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A وەكو پەتاتەی شیرین، گێزەر، قۆخ، سەوزە پڕ گەڵاكان، ماسی، چەندان جۆری بەهێزكەر هەیە بۆ ڤیتامین A، بەڵام باشترە ئەم ڤیتامینە لە ڕێی خۆراكەوە بە لەش بگات بگات.

رۆژانە پێویستە بڕێكی ئەم  ڤیتامینە بە لەش بگات، بڕ و ڕێژەكەیشی بەگوێرەی ڕەگەز و تەمەن دەگۆڕێت: پیاو:  900 ملیگرام و ژنان 700 ملگیرامیان لە ڕۆژێك پێویستە، بەڵام ئافرەتی دووگیان پێویستی بەوەیە 770 ملیگرامی ڕۆژانەی هەبێ، لە تەمەنی 19 ساڵیش ژنان دەبێ هەزار و 300 گرام ئەو ڤیتامینە لە جەستەیان هەبێ، ئەگەر هاتوو رێژەی ڤیتامینەكە كەمتر بوو لەم ژمارانەی سەرەوە ئەوا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ چارەسەری پێویست.

نیشانەكانی كەمی ڤیتامین A:
یەكەم: خوران و هەوكردنی چاو، یەكێك لە باوترین نیشانەكانی كەمی  ئەم ڤیتامینە ئەوەیە كە بازنەی دەوری چاوەكان تووشی هەوكردن دەبن، ئازارێك دروست دەبێت كە هاوشێوەی سووتانە، لەكاتی هەست كردن بەم نیشانەیەدا پێویستە ڕێژەی ڤیتامین  A  بزانرێت.

دووەم: كەمبوونەوەی توانایی بینین لە شەودا، ئەم نیشانەیە بە شەوكوێری ناودەبرێت، چونكە توانایی بینین لە شەودا بە ڕادەیەكی دیاریكراو كەم دەبێتەوە، ئەم حاڵەتە زیاتر لە نێردا ڕوودەدات، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی زیاترە بۆ سەر ئافرەتی دووگیان و ئەگەری كوێربوونی هەیە.

سێیەم: مەترسی نەخۆشی كسەرۆپتهالمیا زیاد دەكات، ئەم نەخۆشییە پێی دەگوترێ، نەخۆشی گیرانی بۆڕی فرمێسك كە بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی فرمێسك و دەردانی فرمێسكەوە ڕوو دەدات لەلایەن فرمێسكە ڕژێنەكانەوە، ئەگەر بۆڕی فرمێسك گیرا ئەوا چاوەكان تووی وشكبوونەوە و هەوكردن دەبن، ئەم هەوكردنە كار لە گلێنەی چاو دەكات و ڕەنگە لە داهاتوو هۆكارێك بێت بۆ كوێربوون.

چوارەم: وشكبوونەوەی پێست، كەمی ڤیتامین A كاریگەری قوڵتری هەیە لەسەر پێست، یەكێك لە زیانەكانی ئەوەیە كە پێكهاتەی خۆراكی پێویست ناگات بەپێست، لە ئەنجامدا پێست توشی وشكبوونەوە و زبربوون دەبێت ئەم حاڵەتە بە پهرینۆدەرما ناسراوە.

پێنجەم: سیستەمی بەرگی بەهێز دەكات، كەمی ئەم ڤیتامینە نەك تەنیا بەرهەمهێنانی مادەی لینجی كۆئەندامی هەرس و ریخۆڵە كەم دەكاتەوە، بەڵكوو كاریگەری هەیە لەسەر تەواوی لەش، ئەو كەسانەی كەمی ڤیتامین A هەیە زیاتر تووشی بەكتریایی ریخۆڵە دەبن، چونكە مادەی لینجی ناو گەدە و ریخۆڵە كاریگەرییەكی باشی هەیە لەسەر بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش.



وشە - ئاوات ئازاد