توێژینەوەی پزیشكی دووپات لەوە دەكاتەوە، كەمخەوی و بەئاگاهاتن لە كاتی نووستندا یان خەوزڕان هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش و تووشبوون بە چەندان نەخۆشی تر.
توێژینەوەكە هێما بۆ ئەوە دەكات، كە ناجێگیری نووستن كار لە شێوازی كاركردنی مێشك دەكات و دەبێتە هۆكارێك بۆ تێكدانی كرداری زیندەپاڵ، بەتایبەتی دروستبوونی زیندەوەر و بەكتریا لە گەدەدا. ئەم گۆڕانكاییانە لە لەشدا هۆكارێكە بۆ نەخۆشی دڵ، شەكرە، شێرپەنجە، بێهێزی بەرگری لەش و زیادبوونی كێش.
ناڕێكی كرداری زیندەپاڵ، چەندان كاریگەری لەسەر لەش دروست دەكات، وەكوو قەڵەوی، گرفتی تەندروستی، شێرپەنجە، هەستیاری و هەوكردنی لەش، هەروەها لە نوێترین توێژینەوەدا ئەوە پشت ڕاست كراوەتەوە كە كەمخەوی و خەوزڕان كاریگەری هەیە لەسەر گۆڕینی هۆرمۆنەكانی لەش، بەمەش دابەزاندنی كێش مەحاڵ دەبێت، ئەگەر نووستن لە حەوت سەعات كەمتربوو لە شەوێكدا، ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان دروست دەبێت.
چەندان هۆكار هەیە بۆ دروستبوونی
خەوزڕان وەكوو زۆر بەكارهێنانی مۆبایل پێش نوستن، یان نووستن لە شوێنی ڕووناك كە ڕێ لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەگرێت و دەبێتە هۆی ڕێكخستنی شێوازی نووستن، یان باری دەروونی و دروستبوونی پەستان و فشاری دەروونی بەهەمانشێوە كاریگەری هەیە لەسەر ڕێگریكردن لە نوستن و تێكدانی هاوسەنگی هۆرمۆنەكانی لەش.