دادگای مه‌غریب بڕیاری گرتنی نه‌هیله‌ی داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه، بووه‌ته هۆی مردنی دوو منداڵ له ڕووداوێكی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا.
نه‌هیله ئیمله‌قی شاره‌زای بواری مه‌كیاج، ناسراو به شاجوانی مه‌غریب و باربی مه‌غریبی، ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو به‌هۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه، بووه هۆی كوشتنی دوو منداڵ.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌وه نه‌هیله گیراوه، بڕیاره ئه‌م سێشه‌مه‌یه‌ی كه دێت، یه‌كه‌م دانیشتنی دادگای بۆ ئه‌نجام بدرێت و سزایه‌كی گونجاو بۆ تاوانه‌كه‌ی دابنرێت.
به‌هۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه كۆنتڕۆڵی خۆی له ده‌ست داوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه خۆی له دره‌ختێكی شه‌قامێكی شاری مه‌راكشی مه‌غریب بدات، كه له ژێر دره‌خته‌كه‌دا دوو منداڵ نوستبوون و هه‌ردووكیان ڕاسته‌وخۆ به شكان و كه‌وتنی دره‌خته‌كه به‌سه‌ریاندا، گیانیان له ده‌ست داوه.
نه‌هیله له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ناوبانگێكی زۆری هه‌یه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه نوێكانیدا، هه‌رایه‌كی زۆر له‌ناو میدیاكانی مه‌غریبدا دروست ده‌كات، ئێسته‌ش له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ڕووداوه ڕووی داوه هیچ پۆستێكی نوێی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌وادارانی په‌یامێكی زۆری بۆ بنێرن و هه‌واڵی بپرسن.