ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و شارۆكه‌یه‌ی كه رووبارێك به ته‌نیشتیدا تێده‌په‌ڕێت، كه‌چی ساڵه‌هایه تینووی قومێ ئاوی پاكه، له كاتێكدا له 2006ه‌وه چه‌ندان ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان ئه‌نجام دراون بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه. حه‌وت ساڵه كۆمپانیایه‌كی توركی ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، كه‌چی به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیار نییه.
دكتۆر حه‌كیم عه‌بدولكه‌ریم یه‌كێك له چالاكه دیاره‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان /66كم باشووری سلێمانی/ به"وشه"ی راگه‌یاند، كۆكردنه‌وه‌ی به لێشاوی ئاو له ناوچه جیاجیاكانی كوردستانه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی شاری به‌سڕه، ئێمه‌ی هێنایه‌وه سه‌رهێڵ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ده‌ربه‌ندیخانیش ئاوه‌كه‌ی شیاوی خواردنه‌وه نییه، ده‌ربه‌ندیخان پێویستی به‌وه‌یه ئاوی پاك و شیاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ دابین بكرێ.
ئه‌و گوتی "بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان، له ساڵی 2011وه پڕۆژه‌یه‌ك له جێبه‌جێكردندایه، هه‌ر كاتێك هه‌ڵبژاردن نزیك ببێته‌وه، ته‌كانێكی پێ ده‌درێ و پاشان پرۆسه‌كه خاو ده‌بێته‌وه. له 2006وه تا ئێسته چه‌ندان جار خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه ئه‌نجام دراون بۆ دابینكردنی ئاوێكی شیاو بۆ خواردنه‌وه، كه‌چی هیچمان بۆ نه‌كراوه".
به گوته‌ی دكتۆر حه‌كیم، كۆمپانیای ئۆهیتانی توركی له 2011وه ده‌ڵێ ئاوه‌كه پاك ده‌كه‌مه‌وه، كه‌چی هیچی دیار نییه. ئه‌و چالاكه مه‌ترسیی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ماده‌ی مه‌ترسیداری وه‌ك قوڕقوشم له ئاوه‌كه‌دایه و بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ مه‌ترسیداره.
"له سه‌رده‌مێكدا دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری سلێمانی بوو، كۆمپانیایه‌ك هات بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه، سێ ملیۆن دۆلاری بۆ خه‌رج كرا و هیچی دیار نه‌بوو، كه‌ره‌سته‌كانیش كه هێنابوونی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه فڕێ دران" دكتۆر حه‌كیم وای گوت.
ئاو له ساده‌ترین پێناسه‌یدا شله‌یه‌كی بێ ره‌نگی بێ تامی بێ بۆنه، به‌ڵام ئاوی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه‌ی به‌ته‌واوی هه‌یه و ره‌نگ و تام و بۆنی هه‌یه.
دایكی هه‌نی ژنێكی دانیشتووی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه گومانیان له پاكی ئاوی شارۆكهكهیانه، بۆیه ئاوی پاك ده‌كڕن یان له ئاوی كانیاوی گونده‌كانی سنووری بناری به‌مۆ ئاو ده‌هێنن بۆ خواردنه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت "ته‌مه‌نێكمان به‌ڕێ كرد به‌ده‌م به‌ڵێنی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی شارۆكه‌كه‌مان، كه‌چی به‌ڵێنه‌كان هه‌ر قسه بوون و نه‌چوونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ته‌نانه‌ت ئاوی پیس وای كردووه بیر له جێهێشتنی شارۆكه‌كه بكه‌ینه‌وه".
له به‌رانبه‌ردا ئه‌كبه‌ر مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌ربه‌ندیخان، له‌باره‌ی گرفتی ئاوی شارۆكه‌كه باسی له‌وه كرد، هه‌نگاوه‌كانی كاركردن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان جێی دڵخۆشی نین، چونكه كۆمپانیای ئۆهیتان زیاتر سه‌رقاڵی ئه‌و كارانه‌یه له پڕۆژه‌كه كه جێی دڵخۆشی نین، وه‌ك سپیكاری و قیرتاوی پڕۆژه‌كه و چاندنی گوڵ، پڕۆژه‌كه پێویستی به‌وه‌یه كاری حهوزهكان ته‌واو بكه‌ن. جگه‌له‌مه، یه‌ك ستاف له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیاوه هێنراوه بۆ كاركردن له كاتێكدا پێویست بوو چه‌ندان ستاف كار بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، "ماوه‌ی دیاریكراو نییه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه، كۆمپانیاكه وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ده‌كات ده‌ڵێ پاره‌م پێ بده‌ن كار ده‌كه‌م و پاره نه‌بێ كار نییه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌ربه‌ندیخان روونی كرده‌وه كه ناتوانن سوود له داهاتی خۆیشیان وه‌ربگرن بۆ پڕۆژه‌كه، چونكه 20%ی پاره‌ی داهاتی ئاو بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێ "به‌ش ناكات"، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی رابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ملیار دیناری بۆ ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان كرد كه 600 ملیۆن دیناری بۆ ئاوی ده‌ربه‌ندیخان بوو، كه‌چی تا ئێسته پاره‌كه خه‌رج نه‌كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ "چووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و پێی گوتوون به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان خۆی سه‌رچاوه‌ی پیسبوونی ئاوی شارۆكه‌كه‌یه و پێویسته ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه، به‌ڵام پشتگوێ خراون. وه‌ك ئه‌كبه‌ر مه‌حموود ئاماژه‌ی بۆ كرد، "تا ئێسته سێ جار داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام لێیان قبووڵ نه‌كردووه".
وشه/ ده‌ربه‌ندیخان- سه‌بری هۆرێنی