لێرە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی نۆی بنەڕەتی وەربگرنەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سەعات چواری ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی ڕادەگەیەنرێت و قوتابییان دەتوانن لە لینكێكی تایبەت ئەنجامەكەی وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد كە سەعات چواری ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی ڕادەگەیەنرێ.

تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی، هەفتەی ڕابردوو كۆتای هات و بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو تاقیكردنەوەكان هەفتەیەك زیاتری خایاند.

لە "وشە"وە دەتوانن ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم وەربگرنەوە و لێرە كلیلك بكە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:03:26:12/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌