له نوێترین كاری زانا ئاسمانه‌وانییه‌كان و گه‌ردوونناسه‌كان، هه‌ستان به‌دروستكردنی بوتڵێكی تایبه‌ت به خواردنه‌وه كحوولییه‌كان كه بتوانن له بۆشایی ئاسماندا به‌شێوازێكی ئاسایی بخۆنه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سه‌یرترین به‌رهه‌می زانا ئاسمانه‌وانییه‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له یه‌كێك له شاره‌كانی فڕه‌نسا به‌ناوی "ڕیمی" زاناكان بوتڵێكیان دروست كرد و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرد و توانییان بوتڵه‌كه په‌ره پێ بده‌ن و به‌شێوازێكی ئاسایی له ئاستی كێشكردنی ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كان خواردنه‌وه كحوولییه‌كان بخۆنه‌وه و كێشه‌ی نه‌خواردنه‌وه له بۆشایی ئاسمانه‌كاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م بوتڵه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، بوتڵه‌كه تایبه‌ت بۆ بۆشایی ئاسمان دروست كراوه كه پێكدێت له خواردنه‌وه‌ی كحوولی "شامپانیا" و ناوی بوتڵه‌كه‌یش "MUMM Champagne"ه كه گه‌ردوونناسه‌كان له‌ڕێی ئاسنێكه‌وه جووڵاوه‌وه كه به سه‌ری بوتڵه‌كه‌یه، ده‌توانن كۆنتڕۆڵی ئاسی جووڵانی كحووڵه‌كه بكه‌ن و به‌شێوه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌كی گازی هه‌ڵچوو شامپانیاكه بخۆنه‌وه.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره گه‌ردوونناسان داهێنانێكی ئاوا سه‌یر بكه‌ن، چونكه پێشتر ئاو و خواردنه‌وه جۆراوجۆره‌كانی تر له ڕێگه‌ی بوتڵێكی نایلۆنی تایبه‌ته‌وه ده‌خورایه‌وه به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك، به‌ڵام گه‌ردوونناسه‌كان ئه‌وه‌یان روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م بوتڵه وه‌ك ئاهه‌نگگێڕان به‌كار دێت دوای سه‌ركه‌وتن له‌كارێكدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.