له نوێترین به‌رهه‌میدا كۆمپانیای مارسیدس بێنز، ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی دروست كرد كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه بۆ داهاتوو دروست كراوه و له‌ڕووی هێزیشه‌وه له هه‌موو ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كانی دنیا به‌هێزتره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
scmp" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی مارسیدس بێنز ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئۆتۆمبێله كاره‌بایییه‌كه‌ی مارسیدس بێنز ناو نراوه "Silver Arrows" كه یه‌كه‌م جۆری ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی له ساڵی 1938دروست كردووه كه به‌خێراترین ئۆتۆمبێلی ئه‌وكات داده‌نرا و شۆفێری به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی ئه‌وكاته كه ناوی "روودێڵف كاراكسیۆلا" بوو لێی ده‌خوڕی.
به‌ڵام ئێسته دوای تێپه‌ڕبوونی 80 ساڵ و له ساڵی 2018، مارسیدس بێنز ئه‌م ئۆتۆمبێله ناوازه‌یه‌ی كرده به‌رهه‌مێكی ئه‌لیكترۆنی و كاره‌بایی كه ته‌نیا به‌بینینی ئۆتۆمبێله‌كه تووشی شۆك ده‌بیت، چونكه وه‌ك كۆمپانیاكه خۆی گوتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاینه‌وه بۆ داهاتوو دروست كراوه و هێزه‌كه‌یشی به‌هه‌مانشێوه، له‌به‌ر ئه‌مه به جوانترین و خێراترین و باشترین جۆری ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی داده‌نرێت.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.