به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له چا و قاوه ده‌خورێته‌وه له دنیادا پزیشكان به باشتیان زانی كه توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م دوو خواردنه‌وه باوه بكه‌ن و بڵێن كامیان باشتره ڕۆژانه بخوێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكان كه له‌سه‌ر دوو له باوترین جۆره‌كانی خواردنه‌وه كردوویانه و گوتوویانه، چا و قاوه به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی رۆژانه زۆر ده‌خوێنه‌وه بۆیه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا كاریگه‌ری تایبه‌تی له‌سه‌ر جه‌سته هه‌یه كه لێره‌دا باسیان لێوه ده‌كه‌ین:
قاوه: قاوه یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ده‌یخواته‌وه و ئاماره‌كانی ناو توێژینه‌وه‌كه ئه‌وی ده‌رخستووه كه له ساڵیكدا زیاتر له 400 ملیار كووپ قاوه ده‌خورێته‌وه بۆیه یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی كه زۆر گرینگه لای خه‌ڵكی و چه‌ندان سوودیشی هه‌یه.
پزیشكان ئه‌وه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر رۆژانه یه‌ك كووپ بۆ دوو كووپ له قاوه بخۆیته‌وه ئه‌وا له كۆمه‌ڵه نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار پارێزراو ده‌بین وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی "دڵ، گورچیله، جگه‌ر و مێشك" به‌تایبه‌تیش تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر "له‌بیرچوونه‌وه" ناهێڵێت.
چا: به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان جۆری جیاواز چا هه‌یه وه‌ك "چای ڕه‌ش، چای سه‌وز، چا ڕووه‌كه جیاوازه‌كان و چای میوه" چه‌ندان جۆری تری چا كه كه‌سانێك تایبه‌ت بۆ خۆیان ئاماده‌ی ده‌كه‌ن بۆیه ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی چا له دنیادا زۆرتره، هه‌روه‌ها هه‌ر جۆرێك له‌م چایانه گرینگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ جه‌سته.
بۆیه پزیشكان گوتوویانه، خواردنه‌وه‌ی چا به‌شێوازێكی ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسانه‌كان بۆ جه‌سته دابین ده‌كات كه ئه‌مه‌یش سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه به‌دوورمان ده‌گرێت.
له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكان گوتوویانه، هه‌م چا هه‌م قاوه گرینگییه‌كی تایه‌تیان بۆ جه‌سته هه‌یه، بۆیه ناتوانرێت باشترینیان دیاری بكرێت.