كۆمپانیای به‌ناوبانگی ڤێرزۆن له نوێترین كاری‌دا یه‌كێك له خێراترین ئینته‌رنێتی دروست كرد كه به سیسته‌می 5G كارده‌كات ئه‌مه یه‌كه‌مین جاریش كۆمپانیایه‌ك بتوانێت ئه‌م سیسته‌مه فه‌راهه‌م بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نویترین به‌رهه‌می ڤێرزۆن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤێرزۆن توانی بۆ یه‌كه‌م جار له دنیادا سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G دروست بكات كه بڕیاره له یه‌كی ترشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبری ئه‌م ساڵدا بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
كۆمپانیاكه زیاتر گوتی، سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G ده‌رگاییه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و دنیا ڕزگار ده‌كات له خاوه‌ی ئینته‌رنێته‌كانی دنیا، چونكه ئه‌م سیسته‌مه به‌رزترین خێرایی ده‌گاته 300 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ ئینته‌رنێته‌كان دابین ده‌كات.
ڤێرزۆن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه كه تایبه‌ته به دروست كردنی ئامێره ته‌كنه‌لۆجیایه بێته‌له‌كانه، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری نیسان/ئۆكتۆبه‌ری 2000 دامه‌زراوه له "نیو جێرزی" له ئه‌مه‌ریكا كه ئێسته یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی له ساڵی 2017 نزیكه‌ی 149 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی قازانج كردووه و بووه‌ته یه‌كه‌م كۆمپانیا كه ئینته‌رنێتی 5G دروست بكات.