گۆرانیبێژی كوردستان "په‌یوه‌ند جاف" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له به‌شی ستۆری دوو وێنه‌ی تایبه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م جاره بڵاویان بكاته‌وه.
وێنه تایبه‌ته‌كانی په‌یوه‌ند بریتیین له دوو وێنه‌ی ته‌مه‌نی منداڵیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، له‌سه‌ر وێنه‌كانیش نووسیویه‌تی: "ته‌مه‌نێك پڕ له هه‌وراز و نشێوی".
به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی جارێكی تر په‌یوه‌ند خۆی خزانده‌وه ناو هه‌واڵه هونه‌رییه‌كان، چونكه ماوه‌یه‌ك بوو بێ ده‌نگه و هیچ به‌رهه‌مێكى نوێی هونه‌رى نییه. به‌پێی زانیاریه‌كانی "وشه" ئێسته په‌یوه‌ند جاف له هه‌رێمی كوردستانه و له ئاینده‌یه‌كی نزیك به نیازی كۆنسێرتێكى هونه‌رییه.
په‌یوه‌ند جاف، خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، ساڵانێكی زۆره كاری هونه‌ری ده‌كات و خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپه. ئه‌و زیاتر به‌وه ناسراوه كه گۆرانیی ناوچه‌ی هه‌ورامان به ستایلی ڕۆژئاوایی پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا تام و چێژی كوردانه‌ی ون ناكات، هاوكات ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی گۆرانییه.