یەكگرتوو به‌شداربوونمان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت و فراكسیۆنه‌كان كارێكی باشه‌

:: AM:10:27:13/12/2016 ‌

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پێی باشە فراكسیۆنەكەیان بە هاوبەشی و رەزامەندی فراكسیۆنەكانی تر لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بەشداری بكات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ فراكسیۆنەكانی تر راوێژ دەكات .

دكتۆر موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە "وشە"ی گوت بانگھێشت كراون بۆ كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو و ئەمڕۆ لەگەڵ فراكسیۆنەكانی تر راوێژ دەكەن كە بەشداری بكەن یان نا.

ئەو دەڵێت "پێمان باشە ئەو گفتوگۆیە بكرێت لەبەر بەرژەوەندی خەڵك و دواتر بزانین فراكسیۆنەكانی تر چییان پێ باشە پێكەوە بڕیار دەدەین."

 بەگوتەی دكتۆر موسەننا ئەمین بەشداریكردنی هەر فراكسیۆنێك بە جیا سوودی نابێت و پێكەوە بڕیار بدرێت باشترە.

ئەو كۆبوونەوەیە بە بۆچوونی ئەو پەرلەمانتارە ناتوانێ كێشەكان یەكلا بكاتەوە. ئەو بەپێویستیشی دەزانێت ئەو بەرژەوەندییانەی هەستی پێ دەكەن بۆ حكوومەتیشی باس بكەن و داوا بكەن پابەند بێت پێیەوە و دواتر دەستكراوە بین بۆ ئەوەی ھەر رێكارێكی تر بگرنەبەر و بتوانن پەنا بۆ دامەزراوەی تر بەرن.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم


وشە - سلێمان تاشان