دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كى ڤیدیۆی تایبه‌تی گۆرانیبێژ "ئه‌حمه‌د خه‌لیل" ئێسته ئه‌و گۆرانیبێژه كارێكی جیاواز ده‌كات و ده‌بێته جێی سه‌رنجی هه‌واداره‌كانی، به‌ڵام به شێك له هه‌وادارانی پێیان وایه بۆ شاردنه‌وه‌ی بابه‌تی ڤیدیۆیه‌كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی زووتر بڵاو كرده‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌حمه‌د خه‌لیل گۆرانییه‌ك بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌ڵێت و گۆرانییه‌كه به‌ناوی (هیوا)یه و بڕیاره به‌م زووانه بڵاوی بكاته‌وه.
ئه‌حمه‌د خه‌لیل ڕای گه‌یاندووه ئه‌و گۆرانییه‌ى له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و كه‌مپێنانه‌دایه كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێ.
گۆرانی "هیوا" بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه به‌م زووانه ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه كه له لایه‌ن بڕیار فه‌تاح كاری ده‌رھێنانی بۆ كراوه.
ئه‌حمه‌د خه‌لیل له‌دایكبووی ساڵی 1984 شاری سلێمانییه، له ساڵی 2012 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه خاوه‌نی چه‌ند كلیپێكه، ئێسته سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك كاری نوێیه كه هێشته بڵاو نه‌بوونه‌ته‌وه.