یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی درێسێكی نوێ و جیاوازی تیپەكەی ئاشكرا كرد كە بڕیارە بۆ یارییەكانی وەرزی ئەمساڵ 2018-2019 لەبەریان بكات.
درێسەكە وەك درێسی یەدەگ و سێیەمی یانەی بەرشەلۆنە دیاری كراوە كە لەرەنگێكی جیاواز لە وەرزەكانی رابردوو دروستكراوە.
رەنگی درێسەكە پەمەییە لەگەڵ بەشێكی سەرسینگەی سوورێكی كاڵە.
جێی باسە یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی ئیسپانیا، لە وەرزی ئەمساڵدا لە خولی پلە یەكی ئیسپانیا تا ئێستا 3 یاریی ئەنجامداوە و لە هەرسێ یارییدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانە ركابەرەكەی ریال مەدرید لە ریزبەندی یەكەمی یانەكان دێت.