ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌نده كورده‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه و كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی درامایه‌كی نوێ و جیاواز ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی وێنه‌گرتنیان بوو.
مۆفه‌ق عارف ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌و درامایه به "وشه"ی گوت: "دراماكه ناوی "شه‌ڕه‌نگێز" ده‌بێت، ئه‌مڕۆ ده‌ستمان به كاری وێنه‌گرتنی كردووه و له نزیكترین كاتی دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانیدا، پێشكه‌شی بینه‌رانی ده‌كه‌ین".
ئه‌و درامایه له نووسینی ئه‌حمه‌د ڕه‌زا‌یه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگا له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به گشتی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه كه ده‌ستی له خۆی به‌رداوه و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌لا ناوه و ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر تاكه‌كان، ئازادی ئه‌وانی تریش زه‌وت ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر زیاتر گوتی: "ئێسته ده‌ستمان به‌كاری وێنه‌گرتنی كردووه و پێوسته له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی ته‌واو بكه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی كه‌متر له‌و ماوه‌یه كاره‌كانی به‌كۆتایی بهێنین و پێشكه‌شی بكه‌ین".
ئه‌و به‌رهه‌مه به‌گشتی له سی ئه‌ڵقه‌ی 50 خوله‌كی پێكدێت و تێیدا 20 ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی و لاوه‌كی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌رده‌كه‌ون و رۆڵه‌كانیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی