خاوەن نووسینگەیەكی دراو گۆڕینەوە ئاشكرای دەكات، نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان تا ئاستێك جێگیری بەخۆیەوە بینیوە بۆ ئەمڕۆ.
ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی ئەیلوول عەبدوڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەكانی "نرخ" بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نرخی دراوەكان ئەمڕۆ لە بازاڕەكان تا ئاستێك جێگیریی بەخۆیەوە بینیوە و گۆڕانكارییەكەی زۆری نەبووە.
ئەو خاوەن نووسینگەیە گوتی، دۆلار لەگەڵ دوێنێ چەند دینارێك گران بووە و نرخەكانی تر جێگیریی تەواویان هەبووە.
نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خستەڕوو:
100 دۆلاری ئەمەریكی: 121 هەزار و 350 دینار.
100 یۆرۆ: 140 هەزار و 500 دینار.
100 پاوند: 158 هەزار دینار
100 لیرەی توركی: 18 هەزار و 850 دینار.
100 هەزار تمەن: نۆ هەزار و 500 دینار
100 یۆرۆ: 115 دۆلار و 85 سەنت
100 پاوەند: 130 دۆلار و پێنج سەنت