به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له سلیمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و خێرایی با چالاك ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 41 پله و نزمترین پله‌یش 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 41 پله و نزمترین پله‌یش 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.