رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئێران به پێشنیارێك سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعه‌كانى له یه‌كتر نزیك كردووه‌ته‌وه، ده‌قى پێشنیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئێران پشتگیرى له هیچ كاندێك ناكات و داواى سیمایه‌كى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت ده‌كات، به‌مه‌ش رێگریى له ویلایه‌تى دووه‌مى عه‌بادى ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى راپۆرتێكى له باره‌ى ململانێى شیعه‌كان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و له راپۆرته‌كاندا باس له‌و ململانێیه ده‌كات كه له‌ماوه‌ى رابردوو له ناو شیعه‌كان هه‌بووه، كرۆكى ململانێیه‌كه‌ش پێوه‌ندى به ئێرانه‌وه هه‌بووه.
وه‌ك له دوو مانگى رابردوو ده‌ركه‌وت، پێنج لایه‌نه‌كه‌ى شیعه به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌ش ده‌بن، یه‌كه‌میان هاوپه‌یمانى سائیروون و نه‌سڕ و حیكمه‌یه، كه ئه‌وانه به‌وه وه‌سف ده‌كرێن له‌ژێر كاریگه‌رى ئێران دوورن، له به‌رانبه‌ریشدا به‌ره‌ى دووه‌مه كه له هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا پێكهاتووه، ئه‌مانه‌ش به لایه‌نگرى ئێران ده‌زانرێن.
وه‌ك رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه‌ى بۆ كردووه، حه‌یده‌ر عه‌بادى كه له‌به‌ره‌ى دژ به ئێران، له ماوه‌ى رابردوو وه‌ك دۆستێكى نزیكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتووه و كاریشى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران كردووه، چاكترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و بڕیاره‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادییه كه له‌دژى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى داویه‌تى.
چونكه به پێى ئاماره‌كان زیاتر له 150 هه‌زار چه‌كدارى ئه‌م میلیشیایه مه‌یلى ره‌هایان بۆ ئێران هه‌یه و راسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانه‌كانى ئێرانن، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه لێدانى حه‌شد، لێدانى هه‌ژموونى ئێرانه له عێراق.
هه‌رچه‌نده له راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب ددان به‌وه نراوه ئه‌و زانیارییانه‌ى له پشت په‌رده‌ى كۆبوونه‌وه‌كان دزه ده‌كه‌ن، زۆر جێى متمانه نین و هه‌ندێك جار دژ به‌یه‌كترن، وێڕاى ئه‌مه‌ش باس له‌وه ده‌كرێت به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى دزه‌یان پێ كراوه، ئێران ئێسته ستراتیجى خۆى له دانوستاندنى حكوومه‌تى نوێى عێراق گۆڕیوه.
ستراتیجى نوێى ئێران چییه؟
راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێ، "ئێران ئێسته نایه‌وێ راسته‌وخۆ له عێراق رووبه‌ڕووى ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه، بۆیه كار بۆ ئه‌وه ناكات كاندیدێكى خۆى له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى نوێى عێراق دابنێت". ئه‌م ستراتیجه نوێیه‌ى ئێران وا ده‌كات، ئێران به‌شێوه‌یه‌كى تر مه‌رامى خۆى دابڕێژێته‌وه كه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
ئێران پاڵپشتى له‌وه ده‌كات سیماى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتوو كاندید بكرێت. به‌مه‌ش له‌لایه‌ك رێگریى له ویلایه‌تى دووه‌مى عه‌بادى ده‌كات، كه له‌ناو شیعه‌كان به‌نه‌یارى سه‌رسه‌ختى خۆى ده‌زانێت و پێشتریش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارى بۆ ئه‌وه كردووه، دووباره عه‌بادى نه‌بێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
له خاڵێكى تردا "سیماى نوێ بۆ سه‌رۆك وه‌زیران" له‌گه‌ڵ خواستى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان یه‌ك ده‌گرێته‌وه، چونكه له چه‌ند رۆژى رابردوودا نوێنه‌رى عه‌لى سیستانى جارێكى تر دووپاتى كرده‌وه، مه‌رجه‌عى باڵا له‌گه‌ڵ هیچ كاندیدێك نییه كه پێشتر له حوكمڕانى بێت.
كه‌واته به‌گوێره‌ى ئه‌و شرۆڤه‌كردنه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب، ئێران به پاڵپشتیی بیرۆكه‌ى "سیماى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت" ده‌توانێ عه‌بادى دوور بخاته‌وه، خواستى مه‌رجه‌ع بهێنێته دى، به‌مه‌ش دواجار ده‌توانێ ئاگرى ناڕه‌زایى شه‌قامى شیعه له باشوورى عێراق بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى دابمركێنێته‌وه و دواجاریش لایه‌نه‌كان له یه‌كتر كۆ بكاته‌وه.
له‌ڕووى كردییه‌وه، راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات قاسمى سوله‌یمانى سه‌رۆكى فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ر پێنج لایه‌نى شیعه‌ى رازی كردووه "سائیروون، نه‌سڕ، فه‌تح، حیكمه، ده‌وڵه‌تى یاسا" به‌وه‌ى سێ سیماى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید بكه‌ن و دواجاریش له‌سه‌ر یه‌كێكیان رێك بكه‌ون.
حه‌یده‌ر عه‌بادى چۆن رازى بووه؟
هه‌رچه‌نده ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه حه‌یده‌ر عه‌بادى كارى بۆ ویلایه‌تى دووه‌م ده‌كات، به‌ڵام له راپۆرتى عه‌ره‌ب ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌م پێشنیاره‌ى ئێران رازى بووه، به‌و مه‌رجه‌ى له چوار ساڵى داهاتوودا رۆڵى كاریگه‌رى له حوكمڕانى هه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ى له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ سروشتى ئه‌و رۆڵه كرابێت كه له چوار ساڵى داهاتوو گوایه به‌عه‌بادى ده‌درێت.