دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دوو وێنه‌ی ته‌واو ڕووتی كه‌نداڵ جینه‌ر، میدیاكان ئاشكرایان كرد كه ئه‌لبوومێك وێنه‌ی به‌و شێوه‌یه له چه‌ند گرته‌یه‌كدا بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته ڕیزی كاره جیاوازه‌كانییه‌وه.
كه‌نداڵ جینه‌ر كچه نمایشكارێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكییه، له بنه‌ماڵه‌ی كارداشیانه‌كانه، به‌وه ناسراوه كه به‌رده‌وام ئه‌و شتانه ده‌كات كه جێی سه‌رنجه، ئه‌مه‌ش وای كردووه به بوێری و چاونه‌ترسییه‌كه‌یه‌وه ناو ده‌ركات.
له‌م دواییانه‌دا دوو وێنه‌ی كه‌نداڵ به ته‌واو ڕووتی بڵاو بووه‌وه، كه هه‌ڵایه‌كی زۆری له‌ناو میدیاكان دروست كرد و بووه جێی باسی خه‌ڵك، هه‌ندێك كه‌سیش به سنوور به‌زاندنی ده‌ژمێرن نه‌ك بوێری، هه‌ر بۆیه ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، وێنه‌كان له لایه‌ن راسل جه‌یمسی فۆتۆگرافه‌ری ناسراوه‌وه بۆ كارێكی هونه‌ری گیراون، كه به‌م نزیكانه بڕیاره كتێب یان ئه‌لبوومێك وێنه‌ی ته‌واو ڕووتی ئه‌و ژنه‌ی تێدا بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌لبوومه‌كه ناو نراوه "فریشته" تێیدا كه‌نداڵ وه‌ك فریشته پێشان ده‌دات، به‌ڵام به بێ له‌به‌ركردنی هیچ جلێك، وێنه‌كانیش له چه‌ندان گرته‌ی جیاوازی سه‌ر ده‌ریا، ناو بانیۆ، به سواری ئه‌سپ، سه‌ر دار، پاڵكه‌وتن و ده‌یان گرته‌ی تری ڕووت ده‌بن.