له باشوورى ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى ئه‌مه‌ریكا، له 15 خوله‌كدا پیاوێكى چه‌كدار پێنج كه‌س ده‌كوژێت و دواتریش خۆى ده‌كوژێت.
به پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى
یۆرۆنیوز، پیاوێكى ئه‌مه‌ریكى له ویلایه‌تى فلۆریدا پێنج كه‌سى كوشتووه و دواتریش خۆى كوشتووه، هێشتا هۆكارى ئه‌م تاوانانهشى نه‌زانراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، پیاوه‌كه سه‌ره‌تا له ماڵه‌وه له شارى باكهرسفیلد هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى كوشتووه، دواتر هاتووه‌ته ده‌ره‌وه كرێكارێكى كارگه‌ى كوشتووه، ئینجا له نزیك هه‌مان شوێن به‌دواى كه‌سێك كه‌وتووه له نزیك دووكانێكى فرۆشتنى جلوبه‌رگى وه‌رزشى ئه‌ویشى كوشتووه. جارێكى تریش رۆیشتووه له‌ماڵێكدا دوو كه‌سى تر‌ى كوشتووه، لێره‌دا پۆلیسیش به‌دواى كه‌وتووه.
له‌و كاته‌دا كه ده‌زانێ پۆلیس له دوایه‌تى، ده‌ستى به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك گرتووه كه ژنێك و منداڵێكى تێدا بووه، به‌ڵام كاتێك له‌وه بێ ئومێد بووه ناتوانێَ له ده‌ستى پۆلیس رابكات، خۆى كوشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى باكهرسفیلد له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتوویه‌تى، "ئه‌گه‌ر سه‌یرى بارودۆخى ئه‌م وڵاته بكه‌ن، ده‌زانن ئه‌م كارانه بووه‌ته شتێكى ئاسایى". مه‌به‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ئه‌وه‌یه رۆژانه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان رووداوى ته‌قه‌كردن و كوشتن ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه یاسا رێ بههاووڵاتییانى ئه‌مه‌ریكا ده‌دات چه‌ك هه‌ڵبگرن.
له گه‌ڕان و پشنكین له باره‌ى رووداوه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌مانچه‌یه‌كى به‌كار هێناوه، هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه هێشتا وه‌ك كرده‌ى تیرۆریستى نه‌ناسراوه و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلیسى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ته‌قه‌كردنه‌كه به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى نه‌بووه.
باكهرسفیلد" Bakersfield" شارێكه ده‌كه‌وێته باشوورى ویلایه‌تى كالیفۆرنیا، 185 كیلۆمه‌تر له نیویۆرك دووره، ژماره‌ى دانیشتووانى 375 هه‌زار كه‌سه.