په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكراى كرد، له بازگه‌ى كۆباشى مافیا دروست بووه، سه‌رانه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و سه‌وزانه‌ى كه بۆ خانه‌قین و هه‌رێمى كوردستان هاورده ده‌كرێن.
فورات ته‌میمى په‌رله‌مانتارى عێراق، له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى
" بغداد الیوم" ئاشكراى كردووه، مافیایه‌كى گه‌وره له به‌عقووبه دروست بووه، كاره‌كانى ئه‌م مافیایه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى نرخى سه‌وزه له به‌عقووبه و خانه‌قین و به‌شێكى هه‌رێمى كوردستان به‌رز بێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌رله‌مانتاره‌كه، كارمه‌ندانى بازگه‌ى كۆباشى- سه‌عدیه، سه‌رانه له‌و ئۆتۆمبێلانه وه‌رده‌گرن كه بارى سه‌وزه‌یان هه‌ڵگرتووه و به‌ره‌و خانه‌قین و هه‌رێمى كوردستانى ده‌هێنن.
په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێ، "من ناوى ده‌نێم مافیاى كونتێنه‌ر"مه‌به‌ستى ئه‌و بارهه‌ڵگره مامناوه‌ندییانه‌یه كه له كوردستان به"كیا" ناو ده‌برێن.
فورات ته‌میمى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كارمه‌ندانى بازگه‌كه سه‌رانه له هه‌موو بازرگانانى سه‌وزه وه‌رده‌گرن، له‌م كاره‌شیاندا رۆژانه ده‌یان هه‌زار دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌لایه‌نى یاسایى كاره‌كه‌یان بده‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخى سه‌وزه و میوه له بازاره‌كانى به‌عقووبه و خانه‌قین به‌رز ببێته‌وه".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات به په‌له كارێك بكات بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانانى سه‌وزه و هاووڵاتییان له‌م جۆره مافیایانه بپارێزێت، چونكه وه‌ك دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر به په‌له رێگرى له‌م دیارده‌یه نه‌كرێت، تاوانه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك ته‌قینه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى به‌دواى خۆى ده‌هێنێت.