به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرس و بابه‌ته هونه‌ری، ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زنجیره كۆڕێك له بارزان به‌ڕێوه چوو و تێیدا ده‌یان باسی گرنگ گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
له بنكه‌ی هونه‌ری و ڕۆشنبیری بارزان و شاره‌دێی بلێ، زنجیره كۆڕێكی ڕۆشنبیری له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به‌ڕێوه چوو، تێیدا ده‌یان مامۆستای زانكۆ، پسپۆڕ، ڕۆشنبیران و كه‌سایه‌تی ناسراو و قوتابییان به‌شدارییان كرد.
له‌و كۆڕانه‌دا باس له ته‌واوی بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و ڕۆشنبیرییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نجان كران، به‌رچاوڕوونییان له‌سه‌ر زۆربه‌ی شته‌كانی پێوه‌ست به ته‌مه‌نیانه‌وه پێ درا.
موسلیم دۆڵه‌مه‌ڕی له‌و بنكه‌یه‌دا به "وشه"ی گوت: "بابه‌ته‌كان به گشتی تایبه‌ت بوون به ژنان و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها باسكردنی كۆچی گه‌نجانی بارزان له لادێكانه‌وه بۆ شار، هاوسه‌رگیری و بابه‌ته یاسایییه‌كان و چه‌ندان پرسی تری تێدا بوو".
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره زنجیره كۆڕی ڕۆشنبیری له‌م شێوه‌یه له ده‌ڤه‌ری بارزان به‌ڕێوه بچێت، بۆیه به قۆناغێكی مه‌زن و پێشكه‌وتنی ئاستی ڕۆشنبیریی هاووڵاتییان و ژنانی ئه‌و ناوچه‌یه دێته ژمار.
بارزان/ نه‌وزاد هلۆری