جێمی پوتس دوای به‌كارهێنانی كلێنسێكی تایبه‌ت به لابردنی مه‌كیاج مل و ڕووخساری تووشی سووربوونه‌وه‌ی زۆر بوو و به هیچ شێوه‌یه‌ك سووربوونه‌وه‌كه سارێژ نه‌بوو، به‌خێرایی به پێستی جه‌سته‌ی بڵاوبووه‌وه و تووشی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوو.
جیمی وێنه‌ی سووربوونه‌وه‌ی مل و ڕووخساری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، به‌وهۆیه‌وه 22 هه‌زار كه‌س شه‌یریان كرد و 82 هه‌زار كه‌سیش كۆمێنتیان بۆ نووسی، ئه‌و له پۆسته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هۆشداری به خه‌ڵكی دا، كه چیتر كلێنیسی لابه‌ری مه‌كیاج به‌كارمه‌هێنن، چونكه تووشی گرفتی گه‌وره‌تان ده‌كات و ئه‌و ئێسته تووشی هه‌ستیارییه‌كی فره‌وان بووه و له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه.
دووپاتی كرده‌وه، كه كلێنسی لابه‌ری مه‌كیاج جۆره ڤایرۆسێكی تێدایه، دوای به‌كارهێنانی ده‌چێته ناو پێسته‌وه و به فره‌وانی به جه‌سته بڵاو ده‌بێته‌وه و مرۆڤ تووشی هه‌ستیاری ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێ، دوای به‌دواداچوونم بۆم ده‌ركه‌وتووه، كه ته‌نیا من نیم تووشی ئه‌و گرفته بووم، به‌ڵكوو زۆرێكی تر تووشی هه‌مان كێشه بوون و ئێسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كلێنسه بڵاوكراونه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی ڕه‌هایان چه‌ندان ماده‌ی كیمیاییان تێدایه كه زیان به پێست ده‌گه‌ینن و تووشی هه‌وكردن و هه‌سته‌وه‌ری و ژه‌هراویبوونتان ده‌كه‌ن.