ژنه نووسه‌رێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك له‌باره‌ی چۆنێتی كوشتی هاوسه‌ری ژیان، مێرده‌كه‌ی كوشت و ڕاده‌ستی پۆلیس كرا.
نانسی كرامبتن بروڤی ژنه نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی 68 ساڵه، له دووی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، له شوێنی ئیشی مێرده‌كه‌ی، له‌ناو په‌یمانگای ئۆتیگۆن بۆ هونه‌ری چێشتلێنان، له شاری پۆرتلاند دانیال برۆڤی مێردی به فیشه‌كێك به هۆكارێكی نادیار كوشت.
پیاوێكیش دوای ئه‌م ڕووداوه، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزییه‌وه و ڕاده‌ستی پۆلیسی كرد، كاتێك بۆ گرتنی ژنه‌كه پۆلیسه‌كان سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یان كرد، زۆر به ئاسایی چاوه‌ڕوانی ده‌كردن.
نانسی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، بیرۆكه‌كه‌شی له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێكی خۆی بۆ هاتووه، كه له ساڵی 2011 نووسیویه‌تی و له‌و ڕۆژانه‌دا دووباره له ماڵپه‌ڕی وه‌رد پرێس بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 چه‌ند پارچه‌یه‌ك له وتاره‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
"وه‌ك نووسه‌رێكی ڕۆمانسی به‌رده‌وام بیرم لای كوشتنه، دواتریش ئه‌و ڕێكاره یاساییانه‌ی پۆلیس له ئه‌نجامی تاوانه‌كه‌م ده‌یگرنه به‌ر به‌رانبه‌رم".
"ئه‌گه‌ر كوشتن ئازادم ده‌كات، نامه‌وێت له به‌ندیخانه كات به‌سه‌ر ببه‌م. جیابوونه‌وه زۆری تێده‌چێت، كه‌س هه‌یه حه‌ز بكات پاره و سامانه‌كه‌ی به‌ش بكات؟. ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌پێناو پاره هاوسه‌رگیری بكه‌یت، كه‌واته شایانی ئه‌وه‌ی هه‌مووی به‌ده‌ست بێنیت. هه‌ندێك له هاوسه‌ره‌كان له‌ناو كه‌شتی گه‌شتیارییدا دیار نامێنن.. چی ده‌بوو تۆش یه‌كێك بیت له‌وان؟".