ئه‌مڕۆ بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌و سزایانه‌ى له‌سه‌ر بانكى ناوه‌ندى هه‌ڵگرتووه، كه له‌سه‌رده‌مى رژێمى پێشووى عێراق به‌سه‌رى سه‌پێنرابوون.
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له راگه‌یانراوێكى فه‌رمى رای گه‌یاند به فه‌رمى ئه‌و سزایانه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه، كه پێشتر له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه به‌سه‌رى سه‌پێنرابوون.
پێگه‌ى سپۆتنیكی ڕووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یه‌كێتى ئه‌وروپا له رۆژنامه‌ى فه‌رمى خۆیدا، ناوى كۆمه‌ڵێك بانك و دامه‌زراوه‌ى دارایى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه سزایان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت، یه‌كێكیش له‌و بانكانه بانكى ناوه‌ندى عێراقه.
بانكى ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یانراوه‌كه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به گرینگ وه‌سف كردووه "چونكه به‌پێى ئه‌م گۆرانكارییه ڕێ به دامه‌زراوه داراییه‌كانى جیهان ده‌درێت، به‌گوێره‌ی رێنمایى نوێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى عێراق بكه‌ن".
بانكه‌كه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، له‌مه‌ودوا ده‌بێت ئاستى كاره‌كانى باشتر بكات و به پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بوارى دارایى كار بكات.
له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس له عێراق، به‌هۆى پێشیلكارییه‌كانى ئه‌م حزبه و دیكتاتۆرى عێراق له‌به‌رانبه‌ر یاسا نێوده‌وڵَه‌تییه‌كان، كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كۆمه‌ڵێك سزاى دارایى و ئابوورییان به‌سه‌ر عێراق سه‌پاندبوو.