زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌پرسن گرنگی خواردنی هێلكه له چیدایه كه به‌رده‌وام وه‌رزشوانه‌كان دووپات له‌سه‌ر خواردنی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆر ته‌ندروست و پێویسته و یارمه‌تیده‌ری پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤه، بۆیه ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، هه‌موو به‌یانییه‌ك به خواردنی دوو هێلكه ده‌ست به ڕۆژێكی نوێ بكه‌ین.
هێڵكه ژماره‌یه‌كی زۆر ڤیتامین و كانزا و پرۆتینی تێدایه، ئه‌مانه زۆر پێویست و گرنگن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، تا كار‌و فرمانه‌كانی به ئاسایی و بێ گرفت جێبه‌جێ بكات، گرنگترین سووده‌كانی پابه‌ندبوون به خواردنی دوو هێلكه له هه‌موو به‌یانییه‌ك بریتییه له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سوڕی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، ئاستی كۆلیستڕۆڵ له جه‌سته ڕێك ده‌خات.
دووه‌م: جگه‌ر و پێست و قژ ده‌پارێزێ، به‌هۆی چه‌وری فۆسفاتی كه له هێلكه هه‌یه، وا ده‌كات خۆراك به به‌شه‌كانی جه‌سته بگات.
سێیه‌م: مێشك ده‌پارێزێت، كۆلین و فۆسفۆلیبدات دوو ڕه‌گه‌زی گرنگن بۆ مێشكن و ڕێژه‌یه‌كی باشی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه له هێلكه هه‌یه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه، پێكهاته‌ی كۆلین خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ده‌بات و ئه‌گه‌ری تووشبوونتان به شێرپه‌نجه به ڕێژه‌ی 18% دوور ده‌خاته‌وه.
پێنجه‌م: توانی بینین به‌هێز ده‌كات، پێكهاته‌ی لۆتینی تێدایه و كه یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزی بینینه و پیربوونی په‌رده‌ی چاویش ناهێڵێت.
شه‌شه‌م: كێش كه‌م ده‌كاته‌وه، هێلكه و كه‌م خۆراكی قورس بخۆی له ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ست به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشت ده‌كه‌یت.