ئاواره‌یه‌كی كه‌مپی كه‌به‌رتووی سه‌ر به شاری دهۆك، ناوكه شووتییه‌كی له ناو خێمه‌كه‌ی خۆی چاند، كه‌چی به‌رهه‌مێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی لێ په‌یدا بوو.
مه‌حمود سیپا شێخدریی ئاواره‌یه‌كی دانیشتووی ناو كه‌مپه‌كانی كه‌به‌رتووی سه‌ر به شاری دهۆكه، ناوكه شووتییه‌كی له‌ناو باخی خێمه‌كه‌ی خۆی چاندووه، به هیچ جۆرێك چاوه‌ڕێی نه‌كردووه به‌رهه‌می هه‌بێت، چونكه له‌ژێر خێمه و سێبه‌ردا چاندوویه‌تی.
ئه‌و هاووڵاتییه به "وشه"ی گوت: "ماوه‌ی دوو مانگه من ئه‌و ناوكه شووتییه‌م چاندووه و به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌م، هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌كردووه ته‌نانه‌ت یه‌ك شووتیشی لێ بڕوێت، كه‌چی 20 شووتی گه‌وره‌م بۆ ڕوا".
كێشی هه‌ر یه‌كێك له شووتییه‌كان له نێوان 15 بۆ 20 كیلۆ ده‌بن، تامیشیان شیرینه و ڕه‌نگ و ڕووشی زۆر جوانه".
ئه‌و هاووڵاتییه خه‌ڵكى كۆمه‌ڵگای سیپا شێخدری سه‌ر به شارۆكه‌ی شنگاله، له ساڵی 2014 وه تا ئێسته له كه‌مپه‌كانی شاری دهۆك ده‌ژی.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى