دوێنی چوارشه‌م له 12ی ئه‌یلوولدا ئه‌پڵ كۆنفڕانسێكی ڕێكخست تایبه‌ت به به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی كه تێیدا چه‌ندان به‌رهه‌می نوێی و ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌وه و سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و نرخه‌كانی ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه.
هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌مه بێ ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌پڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌پڵ له نوێترین كۆنفرانسدا كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو تێیدا باسی له چوار به‌رهه‌می نوێ كرد كه پێكدێن له سێ مۆبایلی نوێ و سه‌عاتێكی ئه‌لیكترۆنی.
ئه‌پڵ له‌سه‌ره‌تادا باسی له سه‌عاته ئه‌لكترۆنییه‌كه‌ی كرد كه ناوی "Series 4 Watch"ه و وه‌ك خۆی گوتی، ئه‌م سه‌عاته جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی بۆ زیاد كراوه له‌گه‌ڵیدا قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌یشی زیاد كراوه به 1.0 ئینج، جگه له‌وه‌یش نرخه‌كه‌ی 499 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌وه‌یشی ڕوونكراوه‌ته‌وه كه هه‌ر له‌میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌پڵ سێ مۆبایلی جیاوازی بێ ڕكابه‌ری خسته به‌رده‌ست كه پێكدێن له مۆبایله‌كانی "Iphone X S Max" و "Iphone X S" و "Iphone X R" كه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن نرخێكی جیاوازن.
ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هه‌روه‌ها نرخی ئایفۆن ئێكس ئێسیش ده‌گاته 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، جگه له‌و دانه‌یش كۆتا ئایفۆن به‌ناوی ئێكس ئاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی 749 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌پڵ ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله نوێیانه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و گوتوویه‌تی، قه‌باره‌ی شاشه‌ی "ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس" به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر جیاواز زیادی كردووه به‌راورد به "ئایفۆن ئێكس"، چونكه قه‌باره‌ی ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس ده‌گاته 6.5 ئینج له‌گه‌ڵ كامێرای 12 مێگاپێكسڵ و پرۆسێسه‌ری A12 كه به‌هێزترین جۆری پرۆسێسه‌ره له دنیادا، هه‌روه‌ها ئه‌مه دووه‌م مۆبایله كه خاوه‌ن میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایت بێت.
زیاتر گوتی "ئایفۆن ئێكس ئێس"یش به هه‌مان شێوه‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزه له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی به‌هێز كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 5.8 ئینج و هه‌مان كامێرای ئایفۆن ئێكس ئێس ماكسی هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕووی میمۆری ناوه‌كییه‌وه ئه‌م مۆبایله ده‌گاته 256 گێگابایت.
ئه‌پڵ سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن ئێكس ئاڕیش ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، "ئایفۆن ئێكس ئاڕ" جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی تر خاوه‌ن شاشه‌یه‌ی 6.1 ئینجه له جۆری "IPS" و ڕوونی شاشه‌كه‌یشی ده‌گاته 828 به 1792 ئینج.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.