یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كتێبه‌كانی دنیا كه ئێسته به گرانترین كتێب داده‌نرێت له دنیادا له شاری نیویۆرك به نرخی 14 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا كه ئه‌مه‌یش بوو به ژماره‌ی پێوانه‌یی له كتێبی "گینس"دا تۆمار كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
telegraph" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گرانترین كتێب ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كتێبێك به‌ناوی "Psalm" ه‌وه كه له ساڵی 1640 نووسراوه به‌ده‌ستی پاشا "ده‌یڤد مووس" كه كوڕی پاشا به‌ناوبانگ "كوڕا‌هه" ئه‌م كتێبه هه‌ر ئه‌و كاته له ساڵی 1640 چاپكراوه له "كامبرێج" له چاپخانه‌ی "ماساچووستێس" كه یه‌كه‌م كتێب بوو له‌و چاپخانه‌یه چاپ كرا.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، كتێبه‌كه ده‌رباره‌ی هۆنراوه و سروودی ئاینی "كریستیانییه‌كان" مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و كاته بوو كه ئه‌و كاته ته‌نیا 11 كۆپی لێ دروست كرابوو كه ئێسته ته‌نیا یه‌ك كۆمپی ڕاسته‌قینه ماوه له‌م كتێبه ئه‌مه‌یش وایكردووه ببێته گرانترین و كۆنترین كتێب له دنیادا.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كتێبه به‌ناوبانگه له شاری نیویۆرك به نرخی 14 ملیۆن و 165 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشراوه و ئێسته له په‌رتووكخانه‌ی "كۆنگرێس" به پارێزراوی ماوه‌ته‌وه.