ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ر، له شاری دهۆك پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ 100 مامۆستایی شاری دهۆك كرایه‌وه و تیایدا 100 تابلۆی جوراوجۆر و سه‌رنجڕاكێش نمایشكران.
پێشانگاكه له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسێف به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆك بۆ مامۆستایانی بابه‌تی هونه‌ری كرایه‌وه، ئه‌و مامۆستایانه وێنه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ناو قوتابخانه‌كان نمایشی ده‌كه‌ن و له كۆتایی پێشانگاكه رێز له هه‌موو مامۆستایانی به‌شدار له‌و پێشانگایه گیرا و بڕوانامه‌ی به‌شداربوونیش پێ به‌خشڕا.
كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه بووبه جێگای دڵخۆشی مامۆستایانی هونه‌ری دهۆك، هه‌روه‌ها ئه‌م پێشانگایه وایكرد كه بڵێین هونه‌ر له دهۆك و شار و شارۆكه‌كانی تری كوردستان پشت گوێ نه‌خراوه و ساڵانه په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
ئه‌م پێشانگایه له شاری دهۆك ئه‌نجام درا و نزیكه‌ی 100 مامۆستای هونه‌ری له قوتابخانه جیاوازه‌كانی دهۆكه‌وه به‌شداریان كرد و هونه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی تری تایبه‌ت به‌هونه‌ریان پێشكه‌شكرد.
ساڵانه كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێشكانگایانه له شار و شارۆكه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش هونه‌ری كوردی به‌ره‌وپێش ده‌بات و هونه‌ری كورد به دنیا ده‌ناسێنێت.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری